کوردستانی

وەزارەتی کارەبا کاتژمێرەکانی کارەبا زیاددەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا کاتژمێرەکانی کارەبا زیاددەکات
مەودا میدیا-

بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت  لە رۆژانی جەژندا 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد پارێزگای سلێمانی وەك جاران بەشی خۆی لە كارەبای نیشتمانی وەردەگرێت.

كەمال قەزاز، بریكاری وەزیری كارەبا لەمیانەی بەسەركردنەوەی چەند فەرمانگەیەكی كارەبا و كارمەندانی ئێشكگر لە سلێمانی رایگەیاند "لە رۆژانی جەژندا 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت و هەوڵدەدەین زیاتر بكرێت، هەروەها پارێزگای سلێمانی وەك جاران بەشی خۆی لە كارەبای نیشتمانی وەردەگرێت".

بریكاری وەزارەتی كارەبا داوا لە هاوڵاتییان دەكات "دەست بە كارەباوە بگرن و بەپێی پێویست بەكاریبهێنن و گلۆپەكانی زیادە بكوژێننەوە، چونكە بە كوژانەوەی هەر گلۆپێك لەلایەن هاوڵاتییانەوە، بڕی پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت و ماڵەكانی دیكە روناك دەبنەوە".

هەروەها داواشی لە هاوڵاتییان کرد ئامێرە كارەباییەكانی وەك جلشۆر، لەكاتی شەو یان لەو كاتانەدا بەكاربهێنن كە كەمترین ئامێری كارەبایی كاردەكات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە