کوردستانی

پارتی رێگەی نەدا ئەدھەم بارزانی بگەڕێتەوە ھەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی رێگەی نەدا ئەدھەم بارزانی بگەڕێتەوە ھەولێر
مەودا میدیا-

ئەدهەم بارزانی دوای ئەوە دوێنێ رێگری لێکرا لە ئێرانەوە بێتەوە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد ناچاربووم یەکەم رۆژی جەژن دوور لە خزم و خۆشەویستانم بەسەربەرم.

لە پەیامەکەدا هاتووە "ئەمڕو  لە یەکەم ڕۆژی جەژندا، کە ناچارم لە ناو خاکی نیشتیمان و ھاوڵاتیانی ئازیز وخۆشەویست و ھەڤاڵان و خزم و  کەسوکار و مناڵ و نەوەکانی خۆم دا نیم، دڵگرانم،  تەمەنام دەکرد لەگەڵ ئێوە دابم و بتان بینم و چاوەکانتان ماچ بکەم و پێشەوازی لە ئێوە نازدار بکەم".

ئەوەشی وتوە "بە ھەر بەھایەک بێت من لێتان دوورناکەوم و ھەمیشە سەر سەخترین پشتیوانی داواکاریەکانی جەماوەری خۆڕاگری کوردستان دەبم".

دوێنێ هەینی 8ی تەموزی 2022 لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە رێگری لە ئەدهەم بارزانی کرا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستاش هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر رێگریکردنەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە