کوردستانی
هاوردەی تەماتە و خەیار قەدەغەدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، دوابەدوای پەیوەندییان لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عیراقدا بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لە مەرزەکان.
وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، دوابەدوای پەیوەندییان لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عیراقدا بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لە مەرزەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیارانی هەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵیی(تەماتە و خەیار) وە هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە.
بێگەرد تاڵەبانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە "بەسوپاسەوە ئەم کێشەیە چارەسەر کرا، بەهەماهەنگی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق"، وتیشی "زۆر سوپاسی وەزیری کشتوکاڵی عیراق دەکەم، کە ئەمڕۆ وەڵامیان دایەوە و داواکاریی و پێشنیاری ئێمەیان لەم بارەیەوە پەسندکرد".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌شێك له جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی فڕێ‌دا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر به بێ بازاڕی و ساغنه‌بوونه‌وه‌یان.
ر. ئ
بیروڕا


