کوردستانی
حکومەتی هەرێم: مانگانە 23 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرجدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار و 290 دیناری بۆ بواری تەندروستی تەرخانکردووە، و زیاتر لە 13 ملیار دیناریشی بۆ دابینکردنی خواردنی نەخۆشخانەکان بووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار و 290 دیناری بۆ بواری تەندروستی تەرخانکردووە، و زیاتر لە 13 ملیار دیناریشی بۆ دابینکردنی خواردنی نەخۆشخانەکان بووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە هاتووە "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە بواری تەندروستیی هاوڵاتییان و کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوە، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار و 290 دیناری بۆ ئەو بوارە خەرج کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 13 ملیار و 750ملیۆن دیناری خەرج کردووە و لە بواری دابین کردنی خۆراک بۆ نەخۆشخانەکانیش، بڕی چوار ملیار و 892 ملیۆن و 739 هەزار و 450 دیناری تەرخانکردووە".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکراشیکردووە "بۆ پاکردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان مانگانە یەک ملیار و 448 ملیۆن و 840 هەزار و 190 دینار و یەک ملیار و 712 ملیۆن و 258هەزار و 650 دیناری بۆ سازدانەوە و 580 ملیۆن بۆ سوتەمەنی و یەک ملیار و 66 ملیۆن و 398 هەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج کردووە".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی تێدەپەڕێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


