کوردستانی

ئاکار: لە هەرساتێکدا هێرشەکانمان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاکار: لە هەرساتێکدا هێرشەکانمان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدەین
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی تورکیا رادەگەینێت، لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆسەر باکووری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) پاشیمان نابینەوە و لە کاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەین.

لە کاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی ناتۆ لە شاری مەدریدی ئیسپانیا خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پارێزگاریکردن لە سەروەرییەکانی و دابینکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لەژێر فەرمانڕەوای سەرۆکی وڵاتدا.

ئاکار باسی لەوەشکرد، ئەوان بیر لە دواخستنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیە ناکەنەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت لە باکووری سوریا ئەنجامی بدات.

لە رابردوودا ئیبراهیم گاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ئاماژەی بەوەکردبوو وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هیرشکردنە سەر باکووری سوریا لە هەر ساتێکدابێت.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan