کوردستانی

سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری هەولێر سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە دایکێک و باوکێک و کوڕەکەیانە.

لەو بارەیەوە فازیل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر 6:00ی ئێوارە لەسەر رێگای قوشتەپە و سێگردکانی پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکتریا بە هۆی تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا لە جۆری بی ئێم".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە هەرسێکیان سەرنشینی ناو ئۆپڵ ڤیکتریاکە بوون کە دایکێک و باوکێک و کوڕەکەیان بووە، هەروەها سێ کەسی دیکەش بریندرا بوون".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی "رووداوەکە بەهۆی ئۆپڵ ڤیکتریاکەوە بووە کە خۆی کێشاوە بە بی ئێمەکەدا".

Qaiwan
Qaiwan