کوردستانی
تەرمی پێشمەرگەیەکی تەمەن 31 ساڵ دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوەبووە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەمەنی ئەو هاوڵاتییە 31 ساڵە و ناوی (شاخەوان عەبدوڵڵا) یە، رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت دەستیکەوتووە، ئەو هاوڵاتییە پیشەی پشمەرگە بووە.
ر. ئ

بیروڕا