کوردستانی
شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکانی کەشوهەوا گەرمایەکی بەهێز روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو 50 پلە داوا لە هاوڵاتییانیش دەکرێت خۆیان لە تیشکی خۆر بپارێزن.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "لە ئەنجامی چالاکبوونی زیاتری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ھیندی لەسەر ناوچەکانمان لە سبەی سێشەممە 12ی تەموزی 2022 بەدواوە قۆناغ بە قۆناغ پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە و لە مەودای رۆژانی 14 بۆ 21ی ئەم مانگەش بۆ ماوەی هەشت رۆژ کاریگەرییەکانی ئەم نزمەپاڵەپەستۆ گەرمیە چالاکتر دەبێت و گەرمایەکی بێزارکەر و شێدار لەناوچەکەدا دروست دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم شێوەی خوارەوە کاریگەری بەسەر پلەکانی گەرمادا دەھێنێت، لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا:
سلێمانی لەنێوان 44 بۆ 45 پلە.
ھەولێر لەنێوان 45 بۆ 47 پلە.
دھۆک لەنێوان 44 بۆ 45 پلە.
کەرکوک لەنێوان 47 بۆ 49 پلە
ھەڵەبجە لەنێوان 45 بۆ 46 پلە
سنووری ئیدارەی گەرمیان لەنێوان 48 بۆ 50 پلە و زیاتریش.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەو ماوەیەدا بۆ سەلامەتی تەندروستیتان باشتر وایە خۆتان لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر و مانەوەی زۆر لەبەر گەرمادا بپارێزن، هەروەها لەناو ئوتۆمبێلەکانتان ئەو بابەتانە بەجێ مەھێڵن کە گازیان تێدایە و بەگەرمبوونی لەرادە بەدەر دەتەقنەوە و کارەساتیان لێدەکەوێتەوە".
س.ر

بیروڕا