کوردستانی
دەست بەسەر 19 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر 19 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک بگرن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر 19 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک بگرن.
ئەمڕۆ 11ی تەموزی 2022 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و بوونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست له 27ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن".
ئاماژە بەوەکراوە " ئێمه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌رده‌م چاوكراوه ده‌بین و تۆمه‌تباران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن و راپێچی به‌رده‌م دادگەیان ده‌كه‌ین".
س.ر
بیروڕا


