کوردستانی

گەنجێک بەمشەوە لە بینایەک کەوتەخوارێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بەمشەوە لە بینایەک کەوتەخوارێ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو گەنجێکی بە رەگەز تورک لە بینایەکی تەواو نەکراو لەنزیک پردی کۆبانێ کەوتەخواری پێش ئەوەی تیمەکانی تەندروستی بگاتە شوێنی رووداوەکە گەنجەکە گیانی لەدەستداوە.

سامان نارد، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو دووشەممە 11ی تەموزی 2022 ئەمشەو گەنجێک لە بینایەکی تەواو نەکراو لەنزیک پردی کۆبانێ کەوتووەتە خوارێ تاوەکو تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەنها ئەونە دەزانرێت گەنجەکە بە رەگەز تورکە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan