کوردستانی
هەرێم کەمال ئاغا: هیچ واده‌یه‌ک دیارینه‌کراوه بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هیچ واده‌یه‌ک دیارینه‌کراوه بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی، ئاماژەی بەوەشکرد چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رێکبکەون بە هەرشێوەیەک لە شێوەکان بێت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "هیچ واده‌یه‌ک دیارینه‌کراوه بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی، به‌ڵام به‌رنامه هه‌یه یان گفتوگۆ هه‌یه لایه‌نی دیکە هه‌یه که ده‌خوازێت و فشاری هه‌یه که یه‌کێتی و پارتی دابنیشن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن به تیمێکی هاوبه‌ش و نوێنه‌رێکی هاوبه‌ش".
لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داخوازیان ئه‌وه‌یه که کورد ئه‌م بابه‌ته تێپه‌ڕێنێت له‌دوای جه‌ژن رێکبکه‌ون له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ئایا به‌تیمی هاوبه‌ش بێت یان به‌جیا به هه‌رشێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت یه‌کێتی و پارتی ده‌ربازی بکه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و قوربانییه‌کانی کورد له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانمان و مافه‌کانی داهاتوومان ده‌بێت سازش بکرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامێکدا کورد تێیدا نه‌بێته زه‌ره‌رمه‌ند".
س.ر

بیروڕا