کوردستانی

دوای جەژن دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای جەژن دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوای جەژن بڕە پارەیەکی دیکەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد پارەکە بڕەکەی 68 ملیار و 600 ملیۆنە کە شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تەموزی 2022 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش جەژنی قوربان لە وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە ئاگادارکراینەوە بڕێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم". 

ئاماژەی بەوەکرد "پارەکە بڕەکەی 68 ملیار و 600 ملیۆنە کە شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی جەژنی قوربان رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواودەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

 بەڕێوبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "دابەشکردنی ئەو پارەیە بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمی ئەوجوتیارە لە سایلۆکان دەبێت".

ئەو  68 ملیار و 600 ملیۆنە, 32 ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و 22 ملیار بۆ پارێزگای هەولێر و 14 ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆکە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan