کوردستانی
کارمەندێکی پۆلیس بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کفری کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچە فیشەک لە دەستی دەرچووە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تەموزی 2022 کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی دوازدە ئیمام بەناوی (چیا عوسمان محەمەد) لەدایکبووی 1981 لەکاتی پشووی فەرمیدا لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کفری بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەکرد "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەی فیشەکی لەدەست دەرچووە و بەرسەری کەوتووە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
س.ر

بیروڕا