کوردستانی

بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت لە رێگەی بریکارەکانی شارەکانی هەرێمەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تەموزی 2022 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەئێستادا هەژمارکردنی کارگەکانی ئاردی (چەمچەماڵ، ساکار، بیتواتە، فاتەکە، دارفین، کوردستان، ئازا،ئەربیل 2 ، توانا،کۆیە) تەواوکراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی هەولێر و کۆیە بەسەر بریکارەکانی ئارد لە پارێزگای هەولێر و قەزاو ناحیەکان دابەشدەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan