کوردستانی

لە سلێمانی 29 کەس دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی 29 کەس دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لە چوار رۆژی جەژندا، بەھۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان و دوور لە رێکاری تەندروستی 29 کەس لە سلێمانی دەستگیرکران.  

ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە چوار رۆژی جەژندا 29 کەس بوون".

باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانە بەبێ رێنمایی تەندروستی ئاژەڵیان لەسەر شەقامەکان سەربڕیوە و دوای دەستگیرکردنیشیان بە بڕیاری دادوەر راگیراون".  
  
ئەوەش خراوەتەڕوو "چێشتخانەیەکیش بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخراوە و چەند پسوڵەیەکی سەرپێچیش بۆ چەند چێشتخانە و ھۆتێلێک کراوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan