کوردستانی
سۆران؛ هاوڵاتییەک نزیکەی 15 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایدەگەینێت، هاوڵاتییەکی خاوەن کەپری گەشتیاری لە گەلی عەلی بەگ نزیکەی 15 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەگیڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی کە گەشتیارێکی عەرەبە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمیر 3:00 دوای ئەوەی گەشتیاریک بەناوی (س. أ) بڕی 11 هەزار دۆلار و چوار ملیۆن و 500 هەزار دینار وونکرد لەلایەن خاوەنی گەشتیاری کانی گەلی علی بەگ (کەریم محەمەد رشید) دۆزرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە بنکەی پۆلیسی خەلیفان پارەکە درایەوە دەست خاوەنەکەی لەلایەن بنکەی پۆلیسی خەلیفان دەستخۆشی کەریم محەمەد رشید کرا".
بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی قوربان و گەرمی کەشوهەواوە بە هەزاران گەشتیار لە ناوچەکانی باشوور و خواروی عیراق روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ گەشت و سەیران.

ر. ئ
بیروڕا