کوردستانی
کاتی هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەهێز راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما بەرزببنەوە هەتا یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەو بەرزبوونەوەیە بەردەوامی دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەهۆى کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە و هاتنى شەپۆڵى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان پێشبینىدەکرێت لە بەیانى بەروارى 13/7/2022 بە دواوە تاکو بەروارى 17/7/2022 ئاسمان بە شێوەیەکى گشتىی ساماڵ بێت و خێرایى با لەسەرەخۆ بۆ مامناوەند دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پلەکانى گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەبێت بە چەند پلەیەک وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدەکەین".

باسی لەوەشکردووە "لە سەنتەری پارێزگاکانى هەولێر لەنێوان 45-47 پلە دەبێت، سلێمانى 42-45 پلە، دهۆک 42-44 پلە، کەرکوک 46-48 پلە دەبێت و هەڵەبجە 44-46 پلە، هەرچی ئیدارەى گەرمیانە 46-48 پلە دەبێت، ئیدارەى راپەڕین 42-45 پلە و قەزاى سۆران 44-46 پلە دەبێت.
ر. ئ
بیروڕا