کوردستانی
لە سۆران کچێکی 13 ساڵ خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریی شارستانیى سۆران رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداركرانه‌وه له بوونی رووداوێكی خنكان له رووبار‌ى زرارا و پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان خنكاوه.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیى سۆران بڵاویكرده‌ووەتەوە هاتووە، كاتژمێر 6:35 خوله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگادارى هۆبەی بزوێنی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان كرایه‌وه له بوونی رووداوێکی خنكان له رووبار‌ى زرارا له سنوورى قەزاى مێرگەسۆر، خنکاوەکە منداڵێکی کچە بەناوی (بارین رمچان اسماعیل) تەمەنی 13 ساڵە، دانیشتوی شارى هەولێرە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ کەسوکاره‌كه‌ی بۆ گەشت و سەیران سەردانی رووباری زرارایان کردووە، دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته نێو رووباره‌كه خنكاوه.
"پێش ئەوەى تیمەكانى مەلەوانى مێرگەسور بگەنه شوێنی رووداوه‌كه، لەلایەن هاوڵاتییانى نزیك له رووداوه‌كه تەرمەكەی له‌نێو رووبار دەرهێنراوه و رەوانەى نەخۆشخانەى مێرگەسۆریان کردووه" بەڕێوەبەرایەتیى بەرگرىی شارستانیى سۆران وادەڵێت.
ر. ئ

بیروڕا