کوردستانی
هەولێر؛ لە رۆژانی جەژندا بە رووداوی هاتوچۆ سێ کەس مردوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگهیاند، پلانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بۆ رۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەرێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرا، 14 رووداوی هاتوچۆ روویاندا و لەئەنجامیاندا شهشه کەس برینداربوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویكردهوه، بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر لەلایەن لیژنەی ئەمنی پارێزگا ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە، پلانەکە وەکوخۆی و بەسەرکەوتوی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.

ئاماژهی بهوهشكردووه، پلانی ئەمنی و ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بە بەشداری سەرجەم هێزەکان لە هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو لە رۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتوی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش بەمشێوەیەی بوو، 41 تاوان تۆمارکراوە، 36 تاوان ئاشکراکراوە، پێنج تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ رۆژانی جەژن لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا حهوت حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبوون، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.
سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار، بۆ رۆژانی جەژن، نووسینگهی پارێزگاری ههولێر دهڵێت "وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتوی جێبەجێکران، وەک دانانی لیژنەی تایبەت بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری پیویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان و دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکان بەسەر گروپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی هەر رووداوێك یان گیروگرفتێك، هەروەها پێکھێنانی لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە رەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بەمەبەستی دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمتگوزاری تەواو بە گەشتیاران".
ر. ئ
بیروڕا