کوردستانی
"لە جەژندا 776 تۆن گۆشت لە بازاڕی سلێمانی ساغکراوەتەوە "
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایگەیاند، لە جەژندا 776 تۆن گۆشت لە بازاڕی سلێمانی ساغکراوەتەوە و 43 تۆن گۆشت لە کوشتارگە کراوە بە قوربانی.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایگەیاند، لە جەژندا 776 تۆن گۆشت لە بازاڕی سلێمانی ساغکراوەتەوە و 43 تۆن گۆشت لە کوشتارگە کراوە بە قوربانی.
بورهان عومەر، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی كاركردنی ستافی كوشتارگەی سلێمانی لە جەژندا، 43 تۆن گۆشتی تەندروست كە هیچ نەخۆشی و گرفتێكی تەندروستییان نەبووە و شیاوبوون بۆ بەكارهێنان، كراون بە قوربانی و ئاژەڵەكان لە كوشتارگەكە سەربڕدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند حاڵەتێكی ناتەندروست هەبوون بەر لە سەربڕینی ئاژەڵەكان رەتكراونەتەوە، دوو تۆن و 500 كیلۆگرام گۆشتیش لەلایەن ستافی پزیشكییەوە دەستنیشانكراون كە هەڵگری نەخۆشیی مرۆژەڵی بوون و رەتكراونەتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە ماوەی پێنج رۆژی پێش هاتنی جەژنی قورباندا، 508 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچووک و 268 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە كە لە رووی بەهای خۆراكی و تەندروستییەوە شیاوبوون، لە كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانییەوە رەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراون.
ر. ئ
بیروڕا


