کوردستانی

هۆکاری تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر هۆکاری تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت هۆکارەکە سیاسیی نییە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ھۆكاری تەقەكردن لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی كێشەی كەسییە و سیاسی نییە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "سەبارەت بەو رووداوی تەقەکردنە سكاڵا تۆماركراوە و كێشەكە لە دادگەیە و رێکاریی یاسایی بەرانبەر تۆمەتبارانی رووداوەکە گیراوه‌ته‌به‌ر".

رۆژی 11ی تەموزی 2022 لە شاری هەولێر تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا، لە ئەنجامدا پاسەوانێکی برینداربوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan