کوردستانی
گۆڕان بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت دوای بەستنی کۆنفرانس بڕیار لە کشانەوە و مانەوە دەدەن لە حکومەتدا، ئاماژەی بەوەکردووە یه‌کێتی داوای ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەکانی دیکە ده‌کات، هه‌رکاتێک یه‌کێتی بڕیاریدا گۆڕانیش ئاماده‌یه.
جەمال حاجی محەمەد، سەرۆكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پرسی کشانەوە یاخود مانەوەی گۆڕان لە حکومەت بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "لەبارەی ئەو پرسەوە زۆر گفتوگۆمان کردووه چاوه‌ڕێی ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌که‌ین که کۆنفڕانسمان به‌ست ئه‌وکاته ئه‌و پرسه یه‌کلایی ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڕاستی یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌نگ نه‌هێنین له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریکردنی گۆڕان بوو هه‌م له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌م له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو".
سەبارەت بە پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە نێوان یەکێتی و گۆڕان وتی "یه‌کێتی داوای ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەکانی دیکە ده‌کات، هه‌رکاتێک یه‌کێتی بڕیاریدا گۆڕانیش ئاماده‌یه".
سەرۆكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو "هه‌رگیز به‌ڵێنمان نه به یه‌کێتی نه به‌پارتی نه‌داوه که له‌حکومه‌تدا بین هەتاسەر".
س.ر

بیروڕا