کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-  

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە 13ی تەموز و سبەینێ پێنجشەممە 14ی تەموزی 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور تۆزێکی سووک دەبێت، پلەکانی گەرما لەنێوان 34 بۆ 46 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان, پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە، پلەکانی گەرماش لەنێوان 42 بۆ 46 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan