کوردستانی

سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندی چیمەنی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیری پارێزگای کەرکوک سێ کەس کە ئەندامی یەک خێزانبوون کوژران.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تەموزی 2022 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گوندی چیمەنی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر".

ئاماژە بەوەکرد "دیارە ئەم بەیانییە خێزانێک لە ناو باخی خۆیاندا بوون لە چیمەن، چەند کەسێک بە هەلیان زانیوە، هەڵیانکوتاوەتە سەریان و دەستڕێژی گوللـەیان لێکردوون و سێ کەسیان لێ کوشتوون و هەڵاتوون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی تائێستا بە ئێمە وتراوە، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە، بەڵام وردەکاری کێشەکە نازانین چۆن بووە، تائێستاش دیار نییە کوژراوەکان عەرەبن یان کوردن و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژەکان و دەستگیرکردنیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan