کوردستانی
دارا سێکانیانی: رەوتی سەدر رەوتێکی جەماوەرییە توانای ئەوەی هەیە شەقام بجوڵێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بارودۆخی عیراق بارودۆخێکە هەموو ئەگەرێکی لێ چاوەڕواندەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد رەوتی سەدر رەوتێکی جەماوەرییە توانای ئەوەی هەیە کە شەقام بجوڵێنێت، بۆیە حکومەتی نوێی عیراق لە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدایە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عیراق لایەنە شیعەکان کە خۆیان لە چوارچێوەی هەمانگیدا دەبینەوە جموجوڵێکی چڕوپڕیان دەستپێکرد تاوەکو بتوانن حکومەتی داهاتووی عیراق پێکبهێندرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی لێدوانی کەسە بەرپرسەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت گفتوگۆکان باشن و داوایان لە لایەنی کوردی کردووە لەنێوان خۆیاندا رێکبکەون لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق".
سێکانیانی وتی "بارودۆخی عیراق بارودۆخێکە هەموو ئەگەرێکی لێ چاوەڕواندەکرێت، بۆیە زۆرجار ئەو پیشبینیانەی کە دەیکەیت لەوە دەچێت لە کاتەکانی کۆتایدا هاوکێشەکان ئاڵوگۆڕی بەسەردابێت، بەهۆی ئەوەی عیراق فرە پێکهاتە و نەتەوە و مەزهەبە".
ئەو ئەندام پەرلەمانی روونیکردەوە "ئەو کاتەی دیاریکرابوو لە رابردوودا نەتوانرا نە سەرۆکی کۆمار نە سەرۆکی حکومەت یەکلابکرێتەوە، هەروەها ئەو حاڵەتەی لە عیراق روویدا هاوشێوەی نەبووە لە رابردوودا کە کشانەوەی هێزێک خاوەنی 73 کورسی بێت کە حاڵەتێکی نائاسایی دروستکرد".
باسی لەوەشکرد "دوای جەژن بەرپرسیارێتییەکە زیاتر دەبێت لەسەر هەموولایەک و پەرلەمانیش دەبێت رۆڵی خۆی ببینێت لە رۆژانی داهاتوودا کە پێمان وایە پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان گەرم و گوڕتردەبێت".
دارا سێکانیانی لەبارەی پێکهنانی حکومەت بەبێ رەوتی سەدر ئەوەی خستەڕوو "رەوتی سەدر رەوتێکی جەماوەرییە توانای ئەوەی هەیە شەقام بجوڵێنێت، بۆیە حکومەتی نوێی عیراق لە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدایە و دەبێت کارنامەکەی بە جۆرێک بێت خزمەت بە هاوڵاتییان بکات، ئەگەر وانەبێت هاوڵاتییان دێنەوە سەرشەقام و گرفت بۆ حکومەت دروستدەکەن".
س.ر

بیروڕا