کوردستانی

مژدەیەک لەبارەی قەرزی بچوک بۆ گەنجان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک لەبارەی قەرزی بچوک بۆ گەنجان
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوکەکانی لاوان لە وەزارەتی کاری ھەرێم رایگەیاند، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە پێدانی قەرزی بچوک بە ھاوڵاتییان دەستپێبکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوکەکانی لاوان لە وەزارەتی کار راگەیاند، ماوەی مانگێکە بە نووسراوی رەسمی و دەرخستەی پێویست، پلانێکی سێ ساڵەیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کردووە، بۆ ئەوەی لەو بڕە پارەیەی دەگەڕێتەوە پێدانی قەرز بە گەنجان دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رابردوودا 76 ملیار و 850 ملیۆن دینار وەک قەرزی بچووک دراوە بە ھاوڵاتییان، لەئێستاشدا 22 ملیار دینار لەلای ھاوڵاتییانە و رۆژانە نزیکەی 800 ملیۆن دینار لە پارێزگاکان دەگەرێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە دەتوانن لەو پارەی دەگەرێتەوە جارێکی تر قەرز بدەنەوە بە ھاوڵاتییان.

باسی لەوەشکردووە، چاوەڕاندەکەن لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران، ھەڵسەنگاندن بۆ نووسراوەکەی وەزارەتی کار بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan