کوردستانی
مەسرور بارزانی: هیچ قەرزێكمان نەكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی چاكسازی لە كابینەكەیدا داهاتی ناوخۆ بەڕێژەی 100% زیادیكردووە و دەشڵێت "هیچ قه‌رزێكمان نه‌كرد و بارگرانی و به‌رپرسیارییه‌تیمان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست نه‌كرد".
سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی چاكسازی لە كابینەكەیدا داهاتی ناوخۆ بەڕێژەی 100% زیادیكردووە و دەشڵێت "هیچ قه‌رزێكمان نه‌كرد و بارگرانی و به‌رپرسیارییه‌تیمان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست نه‌كرد".
مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان له وتارێكدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه، هه‌رێمی كوردستان و جیهان به‌گشتی، رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی ته‌ندروستی بوه‌وه كه بڵاوبوونەوە و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، سه‌رئه‌نجام قه‌یرانی دارایی لێكه‌وته‌وه كه تائێستاش ده‌رهاویشته‌كانی هه‌رماون.
ئاماژەی بەوەشکرد "چه‌ندین هه‌وڵی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش بۆ په‌كخستنی حكومه‌ته‌كه‌تان درا، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانی له‌ڕێگه‌ی پلان و به‌رنامه و چاكسازییه‌كانیه‌وه، تاڕاده‌یه‌كی باش ئه‌و قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنێت".
مەسرور بارزانی ئەوەشی وت "توانیمان مووچه به به‌رده‌وامی بده‌ین، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك جاریش دواكه‌وتبێت یان چه‌ند مانگێكی كه‌م، رێژه‌ی مووچه‌كه سه‌د له سه‌د نه‌بوو، به‌ڵام مووچه دابه‌شكردن هه‌ر به‌رده‌وام بووه به‌پێی داهاتی به‌رده‌ست".
دووپاتیشیكردەوە "له‌م كابینه‌یه‌دا توانیمان قۆناغی سه‌ختی بێ داهاتی، به‌بێ قه‌رزكردن تێپه‌ڕێنین. بۆیه نه‌ك ته‌نیا هیچ قه‌رزێكمان نه‌كرد و بارگرانیی و به‌رپرسیارییه‌تیمان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست نه‌كرد، به‌ڵكو قه‌رزه‌كانی حكومه‌تیشمان كه‌مكرده‌وه و له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزمان داوه‌ته‌وه". ئەوەشی وت "له ئه‌نجامی چاكسازی له هه‌ردوو بواری دارایی و كارگێڕی، داهاتی ناوخۆ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو و تا ئاستی 100% زیادیكردووە".
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، كاریان بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات كردووه و زۆرترین خه‌رجی له دوای ساڵی 2014ەوە له بواری جاده و رێگه‌وبان بووه، جگە لەوەی بایه‌خدان به كه‌رتی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵی، زۆر زیادیكردوه، پرۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیجی له بواری دابینكردنی ئاسایشی خۆراك ئه‌نجامدراون و هه‌ندێكیان ته‌واو بوون و هه‌ندێكیشیان ئێستا له جیبه‌جێكردندان.
سەبارەت بە ئاو و كارەباش مەسرور بارزانی وتی، كار بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئاو و دروستكردنی به‌نداو و پۆند كراوه و له كه‌رتی كاره‌باشدا، ژێرخانی كاره‌با به هێزتر كراوه تا ڕێگه له به‌فیڕۆدانی كاره‌با بگیرێت، وتیشی، هه‌نگاوی كرده‌یی نراون بۆ كاراكردنی گواستنه‌وه‌ی گشتی و دروستكردنی هێلی ئاسنین.
دەربارەی بیرۆكراسیەت و نەهێشتنی گەندەڵی مەسرور بارزانی ئەوەی خستەڕوو، كاریانكردووە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراسی له فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوه‌ندی پارێزگاكان بۆ ئاستی قه‌زاكان، هەروەها هەنگاونراوە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی و رێگه‌گرتن له به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات.
سەبارەت بە پلان و بەرنامەی داهاتووش سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەختیكردەوە لەسەر به‌رده‌وامیدان به سیاسه‌تی هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات و گرنگیدانی زیاتر به كه‌رتی كشتوكاڵ، زیادكردنی به‌نداوه‌كان و به‌رده‌وامیدان به كاركردن له سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ئاو و دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ژینگه‌دۆست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خاشاك و زبڵ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر و گازی به‌فیڕۆدراو و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه نرخی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با كه‌م ده‌كاته‌وه. جگە لە به‌رده‌وامبوون له سه‌ر پاڵپشتیكردنی گه‌نجانی كوردستان بۆ به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌ی بچوك به مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌لی كاری زیاتر، فراوانكردنی خزمه‌تگوزاری ناو شاره‌كان و زیادكردنی رووبه‌ڕووی سه‌وزایی و تایبه‌تمه‌ندییه ژینگه‌ییه‌كان له شاره‌كان و په‌ره‌پێدان و زیاتركردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، وەك ئەوەی لە وتارەكەیدا هاتووە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


