کوردستانی
شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لەم ناوچانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمشەو خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكاتەوە و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمشەو خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكاتەوە و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەمشەو پێشبینی خۆڵبارین دەكرێت لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی كاریگەریی خۆڵبارینەكە تا نیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە مەودای بینین لەو ناوچانە كەمتر دەبێت لە چوار كیلۆمەتر.
پێشتر كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ پلەكانی گەرمای چەند رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی گەرما، لە سەنتەری شارەکان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ نزیک 50 پلەی سیلیزی.
ر. ئ
بیروڕا


