کوردستانی
سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كهریم ئهحمهد، سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان له شاری ههولێر له تهمهنی (100) ساڵی كۆچی دواییكرد.
كهریم ئهحمهد، سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان له شاری ههولێر له تهمهنی (100) ساڵی كۆچی دواییكرد.
ئەمڕۆ پێنجەشممە 14ی تەمووزی 2022 کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان، کە ماوەیەکیش سکرتێری حیزبی شیوعیی عیراق بووە، لە تەمەنی 100 ساڵیدا و بە نەخۆشی لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
کەریم ئەحمەد لە هەولێر دەستی بە خوێندن کردووە و لە بەغدا درێژەی بە خوێندن داوە و سەرەتا بڕوانامەی دبلۆمی بەدەستهێناوە لە وەرزشدا، دواتر لە شاری کۆیە بووەتە مامۆستای وەرزش.
کەریم ئەحمەد لە هەولێر دەستی بە خوێندن کردووە و لە بەغدا درێژەی بە خوێندن داوە و سەرەتا بڕوانامەی دبلۆمی بەدەستهێناوە لە وەرزشدا، دواتر لە شاری کۆیە بووەتە مامۆستای وەرزش.
وەک لە رابردوودا خۆی باسی کردووە، لە ساڵی 1944دا و لەبارەی حزبی شیوعییەوە زانیاری هەبووە و دواتر پەیوەندی بە حزبەکەوە کردووە، لە ژیانی سیاسیدا چەندین جار دەستگیرکراوە و بە ماوەی دوو ساڵ و سێ ساڵ حوکمدراوە.
لە ساڵی 1953دا لە سەرکردایەتی حزب لە لیژنەی مەرکەزی و سکرتاریەتی حزبی وەرگرتووە بۆ ماوەی دوو ساڵ و سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان بووە، لە ساڵی 1947دا هاوسەرگیری کردووە و سێ کوڕ و چوار کچی هەیە، کە یەکێک لە کوڕەکانی شەهید بووە.
کەریم ئەحمەد لە ساڵی 1922 لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە، رۆژی 01-07-2022 تەمەنی بووە 100 ساڵ, ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


