کوردستانی
سێشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم دەگەرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەینێت، لە 18ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و پرۆسەی گەڕانەوەکە تا 24ی تەمموز دەخایەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تەمموزی 2022 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند " لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 18ی تەمموز یەکەم وەجبەی حاجیانی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان، بەگشتی بە شەش وەجبە تا رێکەوتی 24-7 سەرجەم حاجیان دەگەنەوە هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم حاجیانی هەرێم سەلامەتن، هیچ حاجیەک نەمردوە، تەنها یەک حاجی نەخۆش بووە چارەسەرکراوە و گەڕاوەتەوە هۆتێلەکەی".
سەبارەت بەو کێشەی خواردنەی بۆ حاجیانی هەرێم دروستبوو لە رۆژانی رابردوودا، نەبەز ئیسماعیل ئاشکرایکرد "تەنها ئەو دوو رۆژە بوو کە لە مینا و عەرەفە دروستبوو، هۆکارەکەی دەستەی حەجی عیراق بوو کە دەبوو ئەوان خواردنیان دابین بکردایە، بەڵام دواتر وەزیری ئەوقاف هاتەسەرخەت و کێشەکە چارەسەرکرا".
ر. ئ
بیروڕا