کوردستانی

ئامادەکارییەکانی لیوای 20ی پیادە بەرەو کۆتایی دەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامادەکارییەکانی لیوای 20ی پیادە بەرەو کۆتایی دەچێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت تەواوی رێكارە ئیدارییەكانی پێكهێنانی لیوای 20ی پیادە کۆتایی هاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد پێکهێنانی لیوای 20 سەرەتایەکە بۆ دروستکردنی متمانە لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگە.

فەریق روكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "تەواوی رێكارە ئیدارییەكانی پێكهێنانی لیوای 20ی پیادە کۆتایی هاتووە و  ژمارەی ئاماری پێشمەرگەكان رێكخراوە و كاروبارە كارگێڕییەكان بەرەو كۆتایی چووە و تەنها كاروبارە داراییەكانی ماوە كە وا بڕیارە بەم نزیكانە رەوانەی وەزارەتی دارایی بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پێكهێنانی لیوای 20ی پیادە لە نێوان و پێشمەرگە و سوپای عیراق سەرەتایەكە بۆ دروستكردنی متمانەی هاوبەش لە مەیدان لەنێوان هەردوولادا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan