کوردستانی

پارێزەرێک: هەڵنەگرتنی چەکی بێ مۆڵەت پێویستی بە بڕیار نییە، چونکە یاسای چەکمان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزەرێک: هەڵنەگرتنی چەکی بێ مۆڵەت پێویستی بە بڕیار نییە، چونکە یاسای چەکمان هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردە، پارێزەرێکیش دەڵێت "یاسای چەکمان هەیە لە هەرێمی کوردستان کە رێگە بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت نادات".

ئەحمەد زاهیر باجەلان، پارێزەر لەبارەی بڕیاری دەست بە سەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵنەگرتنی چەکی بێ مۆڵەت پێویستی بە بڕیار نییە، چونکە یاسای چەکمان هەیە لە هەرێمی کوردستان کە رێگە بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت نادات".

ئاماژەی بەوەشکرد "دووجۆر چەک هەیە کە چەکی ئاگرین (دەمانچە) و چەکی جەنگن بەپێی یاساکە تەنها مۆڵەت دەدرێت بە چەکی ئاگرین، جۆرەکانی دیکەی چەک بە چەکی جەنگ دادەرێن".

ئەو پارێزەرە ئەوەشی خستەڕوو "کاتێک کەسێک دەیەوێت مۆڵەتی چەک وەربگرێت لە وەزارەتی ناوخۆ چەند مەرجێک هەیە کە دەبێت ئەو کەسە پابەندبێت پێوەی".

لەبارەی سەربەخۆی دادگەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو کەسانەی هەڵگری چەکی بێ مۆڵەتن ئەحمەد زاهیر باجەلان وتی "دادگە سەربەخۆیە، بەڵام کەیسێک بۆ کەیسێکی دیکە جیاوازە، ئایا دادوەر تا چەند دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت بەسەر ئەو کەسانەی خاوەن هێز و دەسەڵاتن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan