کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: به‌ره‌و حكومه‌تێكی دیجیتاڵی ده‌ڕۆین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت دوای سێ ساڵ كاركردن له كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی هاتووە "دوای سێ ساڵ كاركردن له كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌نجامی باشمان هه‌بووه، له‌و ساڵه‌شی كه ماومانه، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و چاكسازییانه و ده‌ستپێكردنی چاكسازی دیكه ته‌رخان ده‌كه‌ین".
ئەوەشی خستەڕوو "له كابینه‌ی نۆیه‌م به‌رده‌وام بووین له جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی بایۆمه‌تری و قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تریمان ده‌ستپێكرد كه بریتییه له رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی هه‌مو حكومه‌تی هه‌رێم، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بۆ هه‌ر مووچه‌خۆرێكی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی كه‌سی بێهاوتامان پێشكه‌ش كرد، ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێته ده‌ستپێك بۆ حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی".
وتی "ئێمه كه به‌ره‌و حكومه‌تێكی دیجیتاڵی ده‌ڕۆین، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی هاوڵاتییانی ده‌كه‌ین، باشتر و خێراتر و شه‌فافتر ده‌بن، هەروەها له پاڵ یاسای كار، ئیشمان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كردووە".
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بنه‌مای كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تكردن و چاكسازییه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌نده و نوسینگه‌كه‌م، ده‌ستمان بۆ چه‌ند مه‌له‌فێك بردوه كه خزمه‌ت به‌و ئامانجه ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌رده‌وام بوین له جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی بایۆمه‌تری كه له‌م كابینه‌یه‌دا به خۆشحاڵییه‌وه قۆناغی دوه‌می بایۆمه‌تریمان ده‌ستپێكرد، قۆناغی دوه‌می بایۆمه‌تری بریتییه له ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی هه‌مو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بۆ هه‌ر موچه‌خۆرێكی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی كه‌سی بێهاوتامان پێشكه‌ش كرد، ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێته ده‌ستپێك بۆ حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی، كه سبه‌ینێ هه‌ر موچه‌خۆرێك بتوانێت له ڕێگه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌وه چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێبگات.
ئێمه كه به‌ره‌و حكومه‌تێكی دیجیتاڵی ده‌ڕۆین، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی هاوڵاتییانی ده‌كه‌ین، باشتر و خێراتر و شه‌فافتر ده‌بن. له‌و پێناوه‌شدا به‌رنامه‌ی خزمه‌ت كه به‌رنامه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌م كابینه‌یه‌دا په‌ره‌ی پێدرا، به‌رنامه‌ی خزمه‌ت پێكهاتوه له پێداچونه‌وه به هه‌مو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه حكومه‌ت پێشكه‌شی هاوڵاتیانی ده‌كات، كه تاكو ئێستا زیاتر له ٤٩٠ خزمه‌تگوزاریی تاك و تایبه‌ت له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیدا هه‌یه. داوامان له هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان كردوه پێداچونه‌وه به هه‌مو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه بكه‌ن، تاكو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه خێراتر و شه‌فافتر و باشتر به هاوڵاتیان بگه‌یه‌نرێت. ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه كه له له پۆرتاڵی خزمه‌ت كۆكراونه‌ته‌وه، هه‌مو یه‌كسان كراون، تاكو خزمه‌تێك له دهۆك به هه‌مان شێوه‌ی سلێمانی پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌مڕۆ ئه‌و پۆرتاڵه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له ئینته‌رنێتدا، له‌ژێر ناونیشانی خۆیدا به‌رده‌سته. ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی و گه‌یاندنی هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، كه ڕۆتین كه‌م ده‌كاته‌وه و شه‌فافییه‌ت زیاد ده‌كات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی خزمه‌ت، پێداچونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریمان به شێوازی تۆماری كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستاندا كردوه. پێشتر پڕۆسه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز و ده‌ستی هه‌بوه كه ئێستا به دیجیتاڵكردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه توانیومانه تۆماری كۆمپانیا به خێرایی بگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا ڕۆتین كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌نگاوێكی گرنگیشه بۆ به‌هێزكردنی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مانه به‌شێكن له‌وچاكسازییانه، به‌ڵام كۆتاییان نایه‌ت. به‌هاوكاریی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه چاكسازیی تریشمان ئه‌نجامداوه، كه خزمه‌تێكی باشتر ده‌گه‌یه‌نن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌مومان ده‌زانین كه ناهاوسه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌و ئیمتیازانه‌دا كه له كه‌رتی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌ن، بۆیه به په‌سه‌ندكردنی یاسای كار، ئێمه به‌شێك له‌و ناهاوسه‌نگییه‌مان ڕێكخستوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ له ژێر چه‌تری یاسای كاری نوێی هه‌رێمی كوردستان، ئیمتیازێكی زیاتر ده‌درێت به‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له كه‌رتی تایبه‌ت ئیش ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا مافیان پارێزراوه.
له پاڵ یاسای كار، ئیشمان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كردوه. ئه‌مه‌ش له هه‌مان كاتدا پاراستنێك ده‌بێت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له كه‌رتی تایبه‌ت ئیش ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له خوار ڕێژه‌ی هه‌ژاریدان.
به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بینیومانه ڕێژه‌كانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان زیادیان كردوه، بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زیاتری به ڕێوشوێنه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان داوه.
هه‌مواری یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیمان په‌سه‌ند كردوه. گرنگییه‌كی زیاتر و هێزێكی زیاترمان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزان و ژنان داوه. پشتیوانیی زیاتری هێزه ئه‌منییه‌كان و دادگاكانمان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زیادبونی دیارده‌ی توندوتیژی دژی خێزان كردوه. ئێمه ڕاسته حكومه‌تێكی تۆكمه‌مان پێویسته، حكومه‌تێكمان پێویسته كه ڕێنماییه‌كانی ئاسان بن و جێبه‌جێبكرێن و كارا بین و كاریگه‌ر بین، به‌ڵام ئێمه هه‌مومان ده‌مانه‌وێت له كوردستانێكدا بژین كه شانازی پێوه بكه‌ین. بۆیه پاراستنی یه‌كسانیی نێوان ژنان و پیاوان له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كان و هه‌مومان كاری له پێناودا ده‌كه‌ین.
بۆیه دوای سێ ساڵ كاركردن له كابینه‌ی نۆیه‌م، ده‌توانم بڵێم كه ئه‌نجامی باشمان داوه، له پێناو خزمه‌تكردن و له پێناو چاكسازی. به‌ڵام زۆر كاریش ماوه كه بكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له‌و ساڵه‌ی كه ماومانه، هه‌مو هه‌وڵێكی خۆمان بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و چاكسازییانه و ده‌ستپێكردنی چاكسازی دیكه ته‌رخان ده‌كه‌ین، كه بتوانین پێكه‌وه باشتر خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و حكومه‌ته‌كه‌مان كاراتر و باشتر بكه‌ین.
س.ر

بیروڕا