کوردستانی

وەزیری کارەبای هەرێم: لەم کابینەیە 615 مێگاوات کارەبا زیادکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کارەبای هەرێم: لەم کابینەیە 615 مێگاوات کارەبا زیادکراوە
مەودا میدیا-

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمدا 615 مێگاوات کارەبا زیادکراوە، ئاماژەی بەوەکرد زیادکردنەکە لە سێ وێستگە کراوە.

 کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە سێ ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەم، 615 مێگاوات کارەبا زیادکراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "وێستگەی خەبات 300 مێگاوات و وێستگەی گەرمیان 165 مێگاوات و دوکان و دەربەندیخان 150 مێگاوات كارەبای تێدا زیادركراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan