کوردستانی
کۆمپانیایەکی دیکەی بواری نەوت کارەکانی لە هەرێم رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای(SCG) ی تایبەت بە پشکنینی نەوت رایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزارەتی نەوتی عیراق کارەکانی لە هەرێمی کوردستان رادەگرێت، دەشڵێت "بەردەوامبوونی کارەکانمان کۆمپانیاکەمان و کارمەندەکانمان دەخاتە بەردەم سزای توند".
کۆمپانیای(SCG) ی تایبەت بە پشکنینی نەوت رایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزارەتی نەوتی عیراق کارەکانی لە هەرێمی کوردستان رادەگرێت، دەشڵێت "بەردەوامبوونی کارەکانمان کۆمپانیاکەمان و کارمەندەکانمان دەخاتە بەردەم سزای توند".
کۆمپانیای (SCG)تایبەت بە پشکنینی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە "بەداخەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە وەزارەتی نەوتی عیراق فەرمانمان پێگەیشتووە کە سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکانمان لە کەرتەکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستانی عیراق رابگیرێت، ئەم بڕیارە کۆمپانیاکەمان و هەموو رکابەرەکانمان دەگرێتەوە کە لە هەرێمدا کاردەکەن کە لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە 59ی وەزارەتی نەوت/ لیژنەی باڵای راوێژكاری ژمارە 36ی حكومەتی عیراقە دەرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "جگە لە پابەندبوون بە فەرمانی وەرگیراو هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە و لە ئەنجامدا هەموو چالاکییەکانی کەرتی نەوت و گاز لە کوردستان رادەگرین، ئێمە چیتر لە دۆخێکدا نین کە داواکاری بۆ خزمەتگوزارییە نوێیەکان وەربگرین یان بەشداری لە تەندەری نوێدا بکەین".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپێی بەرواری وەرگرتنی نامەکە ئێمە لە 21ی(ئەیلول/9) ناتوانین کاربکەین، بەردەوامبوونمان کارەکان کارمەندەکانمان دەخاتە بەردەم سزای توند"
کۆمپانیای ( SCG) لە ساڵی 2010ەوە لە هەرێم کار دەکات و لە وەزارەتی سامەنە سروشتییەکان و لیستی AVL تۆمارە، گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ DNO گنێل ئەنێرجی، پارکەر درێلینگ و تاقە دا لەبواری پشکنینی نەوتدا هەیە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


