کوردستانی

هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هەپەگە راگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هێزەکانیان لە هەرێمی زاپ و خواکورک هێرشیانکردووەتەسەر سەربازانی سوپای تورکیا و لەئەنجامدا 15 سەرباز کوژراون و درۆنێکیش تێکشکاوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە 14ی تەمموزدا سوپای تورکیا ویستیان بە تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران لە زاپ بۆردومان بکەن، بەڵام هێزەکانیان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە "لەو چالاکیانەدا 15 سەربازی تورکیا کوژراون، سێ سەربازیش برینداربوون، درۆنێک و سیستمێکی مین لەناوبران، سوپای تورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی 20 جار بە چەک و تەقەمەنی کیمیایی، 7 جار بە فڕۆکەی شەڕ، 36 جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کردووە".

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوێنێ لە هەرێمی خواکورک هێزەکانیان شوێنپێی سەربازانیان لە شاخی شەهید کامەران هەڵگرت. تیمە گەڕۆکەکان لە دوو قۆڵەوە سەربازانی سوپای تورکیایان بە ئامانج گرت و بەوهۆیەوە شەش سەرباز کوژراون.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan