کوردستانی

ژن و پیاوێک لە هەولێر بە چەقۆ یەکتردەکوژن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و پیاوێک لە هەولێر بە چەقۆ یەکتردەکوژن
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی شاوێس تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرانەوە کە هاوسەری یەکتر بوون، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو دوو هاوسەرە لەنێوان خۆیان بووەتە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامیشدا بە چەقۆ یەکتریان کوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لەبوونی دوو تەرم لە شاوێس، دوای گەیشتنی هێزەکانیش دەرکەوت کەوا دوو هاوسەر بەناوەکانی (نهاد سعید مصطفی) و (اخلاص فاضل خورشید) بە چەقۆ کوژراون.

باسی لەوەشکردووە "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا هەردووکیان لەسەر کێشەیەک لە نێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵێیان و ناوبراوی یەکەم بەچەقۆ لە ناوبراوی دووەم دەدات و چەقۆکە بەر رانی ناوبراوی یەکەم دەکەوێت و تووشی خوێن بەربوون دەبێت و لە شوێنی رووداو هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن، تەرمەکان رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کران".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan