کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ هۆشداریدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات- ھەسەدە رایگەیاند، تورکیا لەھەر کاتێکدا دەرفەتی بۆ بڕەخسێت ھێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا، دەشڵێت "ئامانجی تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکە، تەسفیەکردنی پرسی کورد و دابەشکردنی سوریایە".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات- ھەسەدە رایگەیاند، تورکیا لەکاتی ئامادەکاری بۆ ھێرشی سەربازیی، ھێزەکانی لە مەنبج و تل رەفعەت کۆدەکاتەوە و کاتێک دەرفەتی بۆ ھاتە پێشەوە، دەست بە ئۆپراسیۆنی سەربازی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکە، تەسفیەکردنی پرسی کورد و دابەشکردنی سوریایە، جگە لەوەی گورزێک لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ھەسەدەش دەدات.
لەبارەی ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئاماژەی بەوەکرد، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەی تورکیاوە ھەڵوێستی ھەیە، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ راگرتنی ھێرشە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا و رووسیاش دەیەوێت ھێرشەکەی تورکیا رابگرێت و توانای ئەو کارەشی ھەیە و ئێستا ھەسەدە لەگەڵ رووسیا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاردەکەن بۆ راگرتنی ھێرشەکەی تورکیا.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا