کوردستانی

دەربەندیخان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەربەندیخان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداویکی هاتوچۆدا لە دوو رێیانی ژاڵەناو- کەلار هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 1:30 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تیۆتا ماڕک لە دوو رێیانی ژاڵەناو- کەلار خواروی بەنزینخانەکان کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێ بە ستونێکی کارەبادا".

هاتوچۆی دەربەندیخان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە دەست بەجێ شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ هۆکارێکی سەرەکین بۆ گیان لەدەسدان و برینداربوون لە هەرێمی کوردستان و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگەوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکان دەگێڕنەوە.
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan