کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە دادەبەزێ, لە دوایی نیوەڕۆ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە بە هۆی زیادبوونی خێرایی با.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە دادەبەزێ, لە دوایی نیوەڕۆ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە بە هۆی زیادبوونی خێرایی با".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با".

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 44 پلە، دهۆک  42 پلە, سلێمانی 43 پلە, کەرکوک 46 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب