کوردستانی

" بەرهەم ساڵح تاکەکاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" بەرهەم ساڵح تاکەکاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار"
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا داوایانکرد لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عیراق دانیشتنێک تایبەتبکات بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، تائەم ساتە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سوورە لەسەر کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، کە دکتۆر بەرهەم ساڵح-ە.

کەریم  مەلا شکور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار و کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "تاکەکاندیدی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق تا ئەم ساتە دکتۆر بەرهەم ساڵح-ە"، وتیشی "تائێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئەو پرسە و پێویستە هەرچی زووە کۆببنەوە". 

سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوەکرد "محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە لە کورترین ماوەدا دانیشتنێک سازبکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان داوایان لە لایەنەکوردییەکان کرد لە ماوەیەکی کەمدا لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار رێکبکەون، هاوکات داواشیان لە پەرلەمانی عیراق کرد لەم هەفتەیەدا دانیشتنێک تایبەتبکات بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار. 

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب