کوردستانی

وەزیری تەندروستی: نرخی نەشتەرگەریمان بەڕێژەی 40% کەمکردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: نرخی نەشتەرگەریمان بەڕێژەی 40% کەمکردووەتەوە
مەودا میدیا-

لە میانەی پێشکەشکردنی راپۆرتی سێ ساڵی کاروچالاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی، وەزیری تەندروستی دەڵێت "زیاتر 98%ی چارەسەرەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجامدەدرێت و ئەمەش سەرسامیی لای وەزیری تەندروستیی عیراق دروستکرد".

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی خستنەڕوو کار و چالاکییەکانی سێ ساڵی رابردووی وەزارەتەکەی رایگەیاند "لەو ماوەیەدا نرخەکانی نەشتەرگەری بەڕێژەی 40% کەمکراوەتەوە، بڕی 985 ملیۆن دیناریان لە خەرجییە زیادەکانی کۆرۆنا بۆ چارەسەری کۆرۆنا گەڕاندووەتەوە".

وەیری تەندروستی سەبارت بە نەخۆشی سێرپەنجە ئاماژەی بەوەکرد "حکومەتی هەرێم لەسەر سندوقی شێرپەنجە ئەرکی ناردنە دەرەوەی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی لە ئەستۆگرتووە کە خزمەتگوزارییەکانیان لە هەرێمی کوردستان نییە".

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی سی ساڵی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمدا کاریان لەسەر رێکخستنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی رۆتین و قەدەغەکردنی دەوامی تەناوب کردووە، هەروەها بەڕێژەی 96% چاکسازییان لە دۆسیەی فەرمانبەران لە بواری دەرماڵە و مووچەدا کردووە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب