کوردستانی

ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتووەیەوە ئەوەش گرفتی بێ ئاوی بۆ دانیشتووانی بەشێک لە قەزای قەڵادزێ دروستدەکات، قایمقامی شارەکەش دەڵێت "90% دانیشتوانی قەزاکە پشت بە ئاوی زێی بچوک دەبەستن بۆ خواردنەوە، هەربۆیە لە هەوڵی چارەسەری کێشەکەداین".

ئەمڕۆ شەممە 16ی حوزەیران بەكر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی گرتنەوەی سەرچاوی ئاوی زێی بچوک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەمڕۆ گرفت بۆ دابەشکردنی ئاو لە سنووری قەڵادزێ دروستبوو، بەڵام پێشبینی دەکەین تا سبەینێ کێشەکە چارەسەر بکرێت و دووبارە ئاو دابەشبکرێتەوە".

باسی لەوەشکردووە "هەرچەندە 90% گەڕەکەکانی قەڵادزێ پشت بەو ئاوە دەبەستێت کە لە زێی بچوکەوە دابین دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرتنەوەی سەرچاوی ئاوی زێی بچوک ساڵانە و لە وەرزی هاویندا چەند جارێک روودەدات، هەوڵیانداوە لەڕێگەی بیر و گلدانەوەی ئاو بەڕێژەیەکی پێویست، ئاوی خواردنەوە دابین بکەن".

قایمقامی قەزای پشدەر ئەوەش دەخاتەڕوو، یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییەکان کە دەتوانێت کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ ئیدارەی راپەڕین و زۆرینەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم چارەسەر بکات، بریتییە لە دروستکردنی بەنداوی دەڵەگە لە قەڵادزێ کە تائێستا لە چوارچێوەی پلاندا ماوەتەوە و هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی نەنراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب