کوردستانی
کەی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت پێشنیاز هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە 4ی ئەیلولی 2022، ئاماژە بەوەشدەکات ئێمە وەک یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان قسەمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەکردووە کە کردنەوەی قوتابخانەکان بخرێتە ناوەڕاستی مانگی 9 یان سەرەتای مانگی 10.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بە پلانێکی جیاوازەوە کاردەکات لە مانگی 7 و 8 زۆربەی کارەکان رێکدەخات، ئەمەش کارێکی باشە کە دەیکات، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی ئێمەیە کە پێشنیاز هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە 4ی ئەیلولی 2022 کە ئەوکاتە پلەی گەرما هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە بە تایبەتی لە ناوچەکانی گەرمیان بۆ خوێندکاران زەحمەت دەبێت، چونکە ئامێری فێنککەرەوەی پێویست نییە لە قوتابخانەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە وەک یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان قسەمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەکردووە کە کردنەوەی قوتابخانەکان بخرێتە ناوەڕاستی مانگی 9 یان سەرەتای مانگی 10، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی پەروەردە هیچ وەڵامێکی نەداوینەتەوە".
لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد "پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی زۆرباشە و ئەمەش جێگەی دەستخۆشییە، هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ تێبینییەک نییە لەسەر پرسیارییەکان و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە".
س.ر