کوردستانی

ئامارێکی مەترسیداری کۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارێکی مەترسیداری کۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە سلێمانی روویان لەهەڵکشانە، داواش لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانی هاتووە "ماوەی چەند هەفتەیەکە ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە پارێزگای سلێمانی روویان لە هەڵکشان کردووە بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێز دەکەین تکایە پابەندی رێنمایی خۆپارێزییەکان بن  ئەوەش بە جێبەجێکردنی هەنگاو رێنماییەکانی خۆپاراستنە"،

 کە لە گرنگترین ئەو رێگایانەش، بریتین لە:

1- بەکارهێنانی ڤاکسین. 
2- بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش. 
3- دەستشتنی بەردەوام لەکاتی بەرکەوتنی دەستت بە کەرەستە و ئامێرەکانی چواردەور. 
4- پاککردنەوەی دەستەکانت بە جێڵی پاککەرەوە (تعقیم). 
5- دوورکەوتنەوە لە قەڕەباڵغی. 
6- ڕەچاوکردنی دووری نێوانتان لەکاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ لانی کەم دوو مەتربێت. 
7- سەردانی نەکردنی ئەو شوێنانەی جێگەی گومانن لە وەرگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان بەڕێز  ئاگاداردەکاتەوە لەبوونی هەر حاڵەتێکی دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا بکەن کە پزیشکی پسپۆڕیی تێدایە، وەک کلینکی راوێژکاری شەهید د.هێمن تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی بۆ (10:00) شــەو, هەروەها سەنتەری کلینیکی راوێژکاری عەلی ناجی لە کاتژمێر ( 8:00)ی بەیانی بۆ (7:00) ئێوارە کراوەن بە رووی هاوڵاتییاندا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب