کوردستانی

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: هەنگاوى یەکەممان ناوە بۆ دامەزراندنى هێڵى ئاسنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: هەنگاوى یەکەممان ناوە بۆ دامەزراندنى هێڵى ئاسنین
مەودا میدیا-

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا وەکو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە 60 پرۆژەى رێگەوبان جێبەجێکراوە، ئاماژەی بەوەکرد 9 پرۆژەی بیناسازى و نیشتەجێکردن تەواوکراوە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی تەموزی 2022 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وتارێکی پێشکەشکرد رایگەیاند "ئەرکە سەرەکییەکانی وەزارەت پێکهاتوەن لە دروستکردنی رێگەوبان و پردەکان و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون، سەرەڕای ئەو ئەرکانە ئێستا وەزارەت لە سەرقاڵی دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەر، هێڵی خێرای هاتوچۆ، فڕۆکەخانەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا وەکو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە 60 پرۆژەى رێگەوبان لەسەر بودجەى وەبەرهێنان بە 854 ملیار دینار جێبەجێکراوە کە بەرهەمەکەی هەزار و (212) کیلۆمەتر رێگەوبان بوە و لە ناویدا (92) کیلۆمەتر رێگەی یەك ساید و دوو ساید و رێگەى لاوەکى و گوند و پرۆژەى دروستکردنى تونێل و پردى گەورەى لەخۆگرتووە".

باسی لەوەشکرد "لەو سێ ساڵەدا توانیومانە 9 پرۆژەى بیناسازى و نیشتەجێکردن لەسەر بودجەى وەبەرهێنان بە گوژمەى گشتى 98 ملیار و 500 ملیۆن دینار تەواوبکەین، هەروەها 82 پرۆژەى بچوک و مامناوەند لەسەر بودجەى ئاسایی بە گوژمەى گشتی دوو ملیار 794 ملیۆن دینار بۆ رێگەی گوندەکان تەواوکراوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسینەوە وتی "هەنگاوى یەکەممان ناوە بۆ دامەزراندنى هێڵى ئاسنین لە هەرێی کوردستان کە لەئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە بە هاوکارى چەند کۆمپانیایەکى پسپۆڕى نێودەوڵەتى".

وتیشی "کۆی گشتی کارەکانی وەزارەتەکەیەوە لە سێ ساڵی رابردوودا بە گشتی 121 پرۆژەى جۆراوجۆرى رێگەوبان و نیشتەجێکردن بە گوژمەی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار ئەنجامدراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب