کوردستانی

کاتی دابەزینی پلەکانی گەرما راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەزینی پلەکانی گەرما راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە بەرزی دەمێننەوە، ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما تاوەکو 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی سەردەکەوێت ئەویش لە ناوچەکانی گەرمیان لەوە زیاتر بەرزنابێتەوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا کۆتایی ئەم هەفتەیش پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە بەرزی دەمێننەوە لەسەروو 45 پلەی سیلیزی، پاشان لە 22 و 23 تەموز پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پلەکانی گەرما تاوەکو 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی سەردەکەوێت ئەویش لە ناوچەکانی گەرمیان لەوە زیاتر بەرزنابێتەوە"، لەبارەی ئەو بایەی کە هەیە لە هەندێک کاتدا ناوبراو وتی "ئەو بایەی کە هەیە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت ئەویش لە هەندێک کاتە کە زیاتر لە دوانیوەڕوان یان ئێوارە بۆ شەو بەردەوام دەبێت".

سەبارەت بە خۆڵبارین ئەو کەشناسە روونکردنەوەی داو باسی لەوەکرد "لە 19ی مانگیشەوە ئەگەرێکی ناڕوونییەکی خۆڵبارین هەیە لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و چەمچەماڵ، بەڵام خۆڵبارینەکە چڕنابێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب