کوردستانی

گەنجێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 گەنجێک بە خنکاوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانی سۆران ئاشکرایکرد ئەمڕۆ تەرمێکیان لە روباری گەلی عەلی بەگ دۆزیوەتەوە کە سەرئاو کەوتووە، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی ماوەی دوو رۆژە دیارنەمابوو.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانی سۆران هاتووە "ئەمڕۆ شەممە 16ی تەموزی 2022 کاتژمێر 2:51 خولەکی دوانیوەڕۆ ئاگاداركراينەوە کەوا تەرمێک لە رووباری گەلی عەلى بەگ سەر بە قەزای سۆران سەر ئاو كەوتووە، دەستبەجێ تیمەکانی مەلەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوون بۆ شوێنی رووداو بە هاوکاری پۆلیس و چەند هاوڵاتییەک کە لەم شوێنە ئامادەییان هەبوو خەریکی ماسی گرتن بوون توانرا تەرمەکە دەربهێنن".

ئاماژە بەوەکراوە "دواتر تەرمەکە رەوانەی پزيشكى دادى سۆران کرا، بەپێی راپۆرتی تیمەکانمان هاوڵاتییەکە ناوی (عەباس سادق ميكائیلە)ە تەمەنی 15 سالە دانیشتووی گوندی (كيلەبی) سەر بە قەزای ئاكرێیە، بە وتەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە ماوەی دوو رۆژه ديارنەماوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب