کوردستانی

حکومەت دەرماڵەی سێ مانگی توێژێکی دابەشنەکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت دەرماڵەی سێ مانگی توێژێکی دابەشنەکردووە
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی تەنها دەرماڵەی سێ مانگیان وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەکرد دەرماڵەی سێ مانگیان ماوە وەریبگرن.

لە راگەیەندراوێکدا دكتۆر پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند  "دوابەدوای خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ بۆ دەرماڵە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 121 لە 24 ی 11ی 2021 رەزامەندی درا بە تەرخانكردنی پشتیوانیی دارایی بۆ باشتركردنی دۆخی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان كە دواتر بە گشتاندنی دارایی ژمارە 5ی وەزارەتی دارایی و ئابوری خەرجكردنی دەرماڵەی 40 -60 هەزار دینار بوو بە مافێكی یاسایی لە 1ی 1ی 2022 تاوەكو 30ی 6ی 2022".

ئاماژەی بەوەکردووە "دەرماڵەی مانگەكانی (1-2-3)دابەشكران، لەئێستاشدا كە مانگی حەوتە و كۆتایی بە ساڵی خوێندن ھاتووە و خوێندكاران لە پشووی ھاویندان، ھێشتا خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی لیستی دەرماڵەكانیان رێكارە كارگێڕی و ژمێریارییەكانی تێپەڕاندووە، بەڵام بەھۆی بەردەستنەبوونی پارەی نەختینەی پێویست لە بانك دەرماڵەی ئەو سێ مانگەیان وەرنەگرتووە و بەم دواكەوتنە جۆرێك لە بێمتمانەیی لەلای خوێندكاران دروستدەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب