کوردستانی

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەوپەڕی بەهێزیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەوپەڕی بەهێزیدایە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لەئێستادا هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەوپەڕی بەهێزیدایە، ئاماژە بەوەشدەکات بڕیارە چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عیراقەوە بەڕێوەبچێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عیراق لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەوپەڕی بەهێزیدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لە هەولێر و بەغدا هەماهەنگییەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بەهێزتربوون و بڕیارە چەندین ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە داهاتوودا لەو ناوچانەی داعشی لێیە ئەنجام بدرێت".

لەبارەی پێکهێنانی لیوای 20 کە لیوایەکی هاوبەشە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لیوا عەبدولخالق وتی "کارەکانی ئەم لیوایە هەمووی تەواو بووە تەنها دابینکردنی بودجەیان ماوە، ئەویش لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکان کۆتایی دێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan